ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ: پێکەوە سەردەکەوین و دەدۆڕێین

تێن هاخ بەرگری لە ئۆنانا دەکات

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد لە دوای یەکسانبوونی لەگەڵ گاڵاتەسەرای لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ روونیکردەوە، مانچێستەر یونایتد بەیەکەوە دەدۆڕێت و سەردەکەوێت.

مان یونایتد هەرچەندە بە ئەنجامی 1-3 لە پێشەوە بوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا، گاڵاتەسەرای ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و بەمەش گەیشتنی یونایتد بۆ قۆناخی 16 کەوتە مەترسییەوە. تێن هاخ لە دوای یارییەکە بەمشێوەیە بەرگری لە ئاندرێ ئۆنانا کرد

پێم وایە وەک تیم یارییەکی باشمان کرد، بەیەکەوە سەردەکەوین و شکستدەهێنین. بەرەوپێشچوون لەم تیمە بەدی دەکرێت، چەندین خاڵی ئەرێنیم لەم یارییەدا بینی، هەرچەندە هەندێ هەڵەمان کرد، بەڵام بەو شێوەیە یارییان کرد کە من داوام کردبوو. تیمەکەم زۆر چالاک، بوێر و گۆڵی سەرنجڕاکێش دەکەن.

مانچێستەر یونایتد لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەیدا دێت و یاری داهاتوودا، لە ئۆڵدترافۆرد رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە و پێش ئەو یارییەش، لە پرێمەرلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ یاری دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button