ئه‌مریکا

سکالۆنی واز لە راهێنەرایەتی ئەرجەنتین دێنێت

یاریگا

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین براوەی مۆندیالی 2022، واز لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دێنێت.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو سەرچاوەکانی نێوخۆی ئەرجەنتین، پەردەیان لەسەر کێشەی نێوان راهێنەرەکەی تانگۆ و بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان لادا، هەر ئەمەش وایکردووە راهێنەرەکەیان واز لە پۆستەکەی بێنێت.

ماڵپەری Tyc sport بڵاویکردەوە، سکالۆنی کێشەکانی گەیاندووەتە سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی، بەڵام هەردوولا لەسەر ئەوە رێکەوتوون ناوبراوە تاوەکو کۆپا ئەمریکای 2024 لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە راهێنەرەکەی تانگۆ بڕیاری خۆیداوە و دوای کۆپا ئەمریکای داهاتوو، بە یەکجاری واز لە پۆستەکەی دێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button