ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: گەیشتن بە قۆناخی 16 زۆر گرنگە

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا لە دوای بردنەوەی تیمەکەی لە پۆرۆ روونیکردەوە، بارسا شێوەی بیرکردنەوەی بردنەوەی پیشاندا.

بارسا بە دوو گۆڵی جواو کانسێلۆ و جواو فێلیکس، بە ئەنجامی 2-1 لە پۆرتۆی بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ. بارسا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی هەشتەمدا دێت. لە کۆتا یاری قۆناخی کۆمەڵەکاندا، بارسا پێویستی بە یەکسانبوونە، تاوەکو بە پلەی یەکەم بگاتە قۆناخی داهاتوو.

دوای دوو ساڵ، پێویستیمان بەم بردنەوەیە بوو، لە چەندین کاتی جیاوازدا، بیرکردنەوەی سەرکەوتنمان پیشاندا، ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگی رێچگە گشتییەکەیە. گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو، مانایەکی گەورەی لای یانە هەیە. یەکێک لە ئامانجەکانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەمان بەدەستهێنا. بەردەوامبوون هێز و متمانەیەکی زۆرمان پێدەدات.

لە یاری رابردوودا، پیاوانی چاڤی بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ یەکسانبوو، ئەمەش وایکرد، تیمە کاتالۆنییەکە داببەزێتە پلەی چوارەمی ریزبەندی لالیگا، بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگدار.

خەریکە گەشە دەکەین و یاریزانان دڵخۆشن، بەڵام هێشتا ماومانە و دەبێ بەرەوپێش بچین. ناتوانیت هەموو کێشەیەک لە بارسێلۆنا چارەسەر بکەیت، بەڵام ئەمڕۆ رۆژی پیرۆزباییکردنە لە یانەکە. کارەکانمان زۆر بەباشی کردووە، بەڵام دەبێ بێدەمارگیری کارەکان بکەین.

یەکشەممە، بارسێلۆنا لەلالیگا میوانداری ئاتلێتکۆ مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button