ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەگوێرۆ: گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا تەنیا لەسەر کات وەستاوە

مێسی هێشتا یانە و شاری بارسێلۆنای خۆش دەوێت

ئەگوێرۆ پێیوایە بابەتی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا تەنیا لەسەر کات وەستاوە و پشتیوانی خۆیشی بۆ چاڤی دەردەبڕێت.

سێرخیۆ ئەگوێرۆ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا دەڵێت :’عەشقی بارسێلۆنا هێشتا لەناو دڵی مێسی دایە، من پێموایە بابەتی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا تەنیا لەسەر کات وەستاوە، مێسی یانە و شاری بارسێلۆنای زۆر خۆش دەوێت، گەرچی من باسی ئەم بابەتەم لەگەڵ مێسی نەکردووە، بەڵام پێموایە گەڕانەوەی لیۆ بۆ بارسا تەنیا لەسەر کات وەستاوە’.

یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا لەبارەی ئەنجامەکانی چاڤی لە بارسێلۆنا دەڵێت :’پێش ئەوەی چاڤی ببێتە راهێنەری بارسێلۆنا یانەکە لە دۆخێکی سەختدا بوو، بەڵام چاڤی توانی تیپێکی بەهێز لە نێوان یاریزانە لاوەکان و بەتەمەنەکان دروست بکات، تیپەکەی گەڕاندەوە لوتکە و کۆمەڵێک ئەنجامی باشی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە’.

مێسی هاوینی 2021 ریزەکانی بارسێلۆنای بە گرێبەستێکی ئازاد بەرەو پاریس سانجێرمان بەجێهێشت و بە گریانەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە کرد، هاوینی رابردوو لەوکاتەی نزیکبوو بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر مەیامی واژۆ کرد و تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button