ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پۆرتۆ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پۆرتۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری پۆرتۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی گاڤی بێ بەش دەبێت و گومان لە بەشداریكردنی تێر شتیگن دەكرێت.

بارسێلۆنا و پۆرتۆ بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ پلەی یەكەم و دووەمی كۆمەڵەی هەشتەمیان گرتووە و یارییەكەیان بەرامبەر یەك یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ دیاریكردنی ناوی ئەو یانەیەی دەگاتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانیەتیەكە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ، كۆندی، ئینیگۆ ، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: گوندۆگان، دی یۆنگ ، پێدری

هێڵی هێرشبردن: رافینیا ، لیڤاندۆڤسكی ، جواو فێلیكس

بابەتی زیاتر

Back to top button