ئیسپانیا

ئەستێرەکەی ریال ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

یاریگا –

شەوی رابردوو لۆکا مۆدریچ، ئەستێرە کرۆواتییەکەی یانەی ریال مەدرید، بووە دووەم بەتەمەنترین یاریزانی یانەکەی لە مێژووی لالیگادا.

مۆدریچ لە چەند هەفتەی رابردوودا، زۆر هەلی یاری کردنی بۆ نەڕەخساوە. بەڵام پێکانەکانی یاریزانانی وەک چوامینی و کاماڤینگا گورزێکی گەورەی لە هێڵی ناوەڕاستی یانە مەدریدییەکە درووست کردووە، بەم هۆیەوە مۆدریچ ئێستا لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگییر بووە.

ئەم ئەستێرە کرواتییە لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکە بوو لە یارییەکەی شەوی رابردووی نێوان ریال مەدرید و کادیز لە هەفتەی 14ی رکابەرییەکانی لالیگا، و توانی تا خولەکی 69 یاری بکات و ئەسیستێکی بۆ رۆدریگۆ نارد.

بەڵام ئەم یارییە بەها و گرنگییەکی تری بۆ ئەم یاریزانە هەبوو. ئێستا مۆدریچ بووەتە دووەم بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی ریال مەدرید مەدرید کە لە لالیگا یاری بۆ ئەم تیپە کردبێت.

شەوی رابردوو مۆدریچ ژمارەی پێوانەیی بۆیۆی تێپەڕاند کە بە 38 ساڵ و 63 رۆژ ئەم  رێکۆردەی بە دەستەوە بوو. ئێستا تاکە رکابەرەکەی پوشکاشە کە توانیویەتی بە تەمەنی 38 ساڵ و 233 رۆژ نازناوی بەتەمەنترین یاریزانی ریال لە لالیگا بەدەست بهێنێت.

کاپتنی یانەی ریال مەدرید لە مانگی ئایاری 2024 دەرفەتی ئەوەی دەبێت ئەم ژمارەپێوانەیە بشکێنێت و بەتەنها ئەم نازناوە بباتەوە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە تەنانەت لەم تەمەنەشدا یەکێکە لە یاریزانە کاریگەر و درەوشاوەکانی یانە شاهانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button