ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ

لاوتارۆ و ئینتەر هاوگیانن

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی نوێدەکاتەوە.

جوزێپی مارۆتا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەر میلان، لە نوێترین لێدوانیدا، کە رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایکرد کە نزیکن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەکەیان.

بەرپرسەکەی ئینتەر میلان لەوبارەیەوە دەڵێت:

لەگەڵ لاوتارۆ و بریکارەکەی لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی گرێبەستە نوێیەکە یەکلایی بکەینەوە، زۆر ئارامین لەو بارەیەوە.

پێموایە هیچ گرفتێک لە دانوستانەکاندا روونادات بەو پێیەی لاوتارۆ دەیەوێت لە ئینتەر بمێنێتەوە، گفتوگۆکان بەردەوامن.

لاوتارۆ لە هاوینی 2018 لە رایسینگ کڵەبی ئەرجەنتینی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ ئینتەر میلان. بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 255 یاری کردووە، 117 گۆڵی کردووە و 38 گۆڵی درووستکردووە.

هەر بە درێسی ئینتەر، نازناوێکی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button