ئینگلتەرا

پۆچتینۆ پاش نوێترین شکست: خراپترین یاری ئەم وەرزەمان بوو

ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ راهێنەری چێلسی دەڵێت شکستەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر نیوکاسڵ خراپترین یاری ئەم وەرزەیان بووە.

بلوز بە ئەنجامی 4-1 دۆڕا بە نیوکاسڵ لەو یارییەی ریس جەیمس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و هەڵەی زەق لەلایەن هێڵی بەرگری یانە لەندەنییەکەوە یارییەکەی یەکلاکردەوە.

پۆچەتینهۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە وتی

خراپترین یاری ئەم وەرزەمان بوو. قورس بوو سەیری یارییەکە بکەیت بەڵام ناتوانین سکاڵا بکەین لەسەر ئەنجامەکە، بە باشی یارییەکەمان نەخوێندەوە هەر لە سەرەتاوە و بەو شێوەیە یاریمان نەکرد کە پێویست بوو. تەنانەت کە ئەنجامەکەمان یەکسانکردەوە چانسێکی باش بوو تاوەکو فشار بکەین بەڵام یارییەکە بۆ نیوکاسڵ ئاسان بوو ئەمەش  وام لێدەکات دڵتەنگ بم.

دواتر پۆچ باسی لایەنە ئەرێنییەکەی کرد و وتی

تیمێکی گەنجمان هەیە پێویستمان بەم دۆخە هەیە تاوەکو تێبگەین. ئێستا دەچین بۆ هۆتێل و سبەینێ دەبێت لەبەردەم باران مەشق بکەین و ناکرێت لۆمەی یاریزانەکان بکەین. ئەوەی روویدا هەموو تیمەکە بەرپرسە بەڵام دەبێت تێبگەین کە ئێمە لەم ئاستەدا یاری دەکەین و دەبێت بەرگەی بگرین و لێوەی فێربین.

 

بەم ئەنجامە، چێلسی لە پلەی دەهەمی خولەکە دێت و دەکرێت زیاتر دابەزێت. نیوکاسڵیش لە پلەی شەشەم دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button