ئیسپانیا

ڤیدیۆ: لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ رۆناڵدینیۆ گۆڵیکی مێژوویی کرد

یاریگا –

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە وەرزی 2006/07، رۆناڵدینیۆی بەڕازیلی لە یاری نێوان بارسێلۆنا و ڤیاریال، یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی مێژووی لالیگای کرد.

گۆڵەکە بە دەنگی یوسف سەیف

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە 2003 تا 2008 بۆ ماوەی 5 وەرز درێسی بارسێلۆنای پۆشی، لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 207 یاری کرد، 94 گۆڵی کرد و 70 گۆڵیشی درووستکرد.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی لالیگا و دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێنا، هەر بە درێسی ئەو یانەیە خەڵاتێکی باڵۆن دۆر، دوو خەڵاتی زە بێست و خەڵاتێکی باشترین یاریزانی ئەوروپای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button