ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

پێش یارییەكەیان بەرامبەر كادێز

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگەیشت پێش یارییەكەیان بەرامبەر كادێز.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چواردەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

رۆدریگۆ ئەستێرەی یانە شاهانەكە لە میانی یاریە نێودەوڵەتیەكاندا تووشی پێكان بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، رۆدریگۆ پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدراوە و دەركەوتووە كە تووشی پێكانێكی سەخت نەبووە، تەنیا برینێكی سووك بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەستێرە بەڕازیلییەكە ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كادێز، دوێنێ راهینانی لە هۆڵی وەرزشی ئەنجامدەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ تەواوی یاریزانەكان راهێنانەكان دەكات.

رۆدریگۆ بە درێسی مەدریدەوە

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای جێڕۆنای پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button