ئیسپانیا

چاڤی بە عەرەبی وەڵامی دەنگۆیەک دەداتەوە

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش وەڵامی دەنگۆیەک دەداتەوە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم گەڕەی یانەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ، راهێنەری بلاوگرانا بە وشەیەکی عەرەبی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە، کە باس لە چوونی ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکەی دەکەن.

جاڤی لەبارەی دەنگۆی رۆژنامەیەکی عەرەبی، گوایە ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە بڕیاریداوە زستانی داهاتوو یانەکەی بەرەو یانەیەکی عەرەبی جێبێڵێت گووتی

رۆژنامەیەکی عەرەبی شتێکی لەم شێوەیەی گوتوو؟ شکرا، من ئاگاداری گوندۆگانم خەریکە لە شاری بارسێلۆنا بە دوای خانووەکدا دەگەڕێت

چاڤی پێشتر بۆ ماوەی چوار ساڵ لە قەتەر، راهێنەرایەتی یانەی سەدی ئەم وڵاتەکەی کردووە، وادیارە لەم ماوەیە فێری چەند پیتێکی عەرەبی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button