ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

بارسێلۆنا یەکەم یانە نییە؛ سێ یانەی دیکە یاریگاکانیان کردووەتە گۆڕستانی هاندەرانیان

یانەکانی ئیسپانیا سەرچاوەی دیکەی داهات بۆ خۆیان پەیدا دەکەن

بارسێلۆنا یەکەم یانە نییە لە ئیسپانیا گۆڕستانی تایبەت بە هاندەرانی یانەکە تەرخان بکات، پێشتر سێ یانەی دیکەش دەستیان بە هەمان پڕۆژە کردووە، یانەکان وەکو سەرچاوەیەکی دیکەی داهات گۆڕستانی تایبەتیان بە هاندەرانیان تەرخان کردووە.

بارسێلۆنا لە سەرەتای ئەم مانگە بەفەرمی رایگەیاند، ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەکە رەزامەندیی لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی گۆڕستانی تایبەت بە هاندەرانی یانەکەیان داوە، لەکاتێکدا ساڵی 2013 بەرپرسانی یانەکە ئەم پێشنیازەیان رەتکردبووەوە.

بارسێلۆنا لە یاریگای کامپ نوو دوای نۆژەنکردەوەی یاریگاکە، رووبەڕێکی بۆ گۆڕستانێکی تایبەت بە هاندەرانی تەرخان کردووە، لەم گۆڕستانە هاندەران دەتوانن شوێنێکی تایبەت بۆ گۆڕەکەیان بکڕن، نرخی هەر گۆڕێک لە نێوان 250 دۆلار بۆ 6,000 دۆلار دەبێت.

Nou Camp left a building site with Barcelona to leave iconic ground for  Olympic Stadium - Mirror Online

گۆڕستانی هاندەرانی ئیسپانیۆل و ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال بیتیس 

بارسێلۆنا یەکەم یانە نییە لە ئیسپانیا، پێشتر یانەی ئیسپانیۆل لە ساڵی 2010 بە هەمان شێوە گۆڕستانی تایبەت بە هاندەرانی هەیە، نرخی هەر گۆڕێک بۆ هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە لە نێوان دوو هەزار بۆ سێ هەزار یۆرۆ دەبێت.

جگە لە ئیسپانیۆل، یانەکانی ریال بیتیس و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش گۆڕستانی تایبەت بە هاندەرانیان هەیە، یانە مەدریدییەکە کاتێک یاریگای ڤیسێنتی کالدیرۆنی رووخاند و یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی دروستکرد، سەرجەم گۆڕەکانی هاندەرانی گواستەوە یاریگا نوێیەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button