ئاسیاسعودیەگرنگترین

مۆرینیۆ وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری دەكات

پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودییەوە دەكات

یاریگا –

خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵی وێستگەی داهاتووی خۆی ئاشكرا دەكات.

مۆرینیۆ پێیوایە لە داهاتوودا پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودیەوە دەكات و راهێنەرایەتی یانەیەك لەو خولە دەكات.

خولی سعودی بەرەوپێشچوونێکی دیاری بەخۆیەوە بینەوە، ئێستا ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بێنزێما، نێیمار دا سیلڤا و سادیۆ مانێ یاری لە خولەکەدا دەکەن و هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی دیکەی وەک محەمەد سەڵاح و ڤیكتۆر ئۆسیمینیش دەدەن.

گرێبەستەكەی جۆسێ مۆرینیۆ لەگەڵ رۆما لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردووەتەوە مۆرینیۆ ووتی:

رۆژێك دەبمە راهێنەر لە خولی رۆشنی سعودیە، بەڵێ رۆژێك راهێنەرایەتی یانەیەك دەكەم لە خولی سعودی، بەڵام ئەو رۆژە سبەی و دوو سبەی نابێت.

سەبارەت بە كارلۆ ئانچێلۆتی و ریال مەدرید ووتی:

من هاندەری یانەی ریال مەدریدم و هیوادارم کارلۆ ئانچیلۆتی لەوێ بمێنێتەوە، بەو پێیەی ئەو راهێنەرێکی گونجاوە ریال مەدرید.

مۆرینیۆ لەگەڵ رۆما توانیویەتی نازناوی كۆنفرانسلیگ لە وەرزی 2021/2022 بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button