ئەفریقائینگلتەرا

ماگوایەر وەڵامی پەرلەمانتارە غانیەکەی دایەوە

یاریگا –

لێدوانەکانی پار ساڵی ئیساک ئۆدۆنگۆی پەرلەمانتاری غانا لەنێو هۆڵی پەرلەمان، کە تێیدا بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز هەڵەی بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەی بە هەڵەکانی هاری ماگوایەری چواند، ئەوکات بوو بە ترێند و دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

بەڵام دوای ساڵێک بەسەر ئەو بابەتەدا، جارێکیتر ئۆدۆنگۆ لە هەمان شوێن دەرکەوتەوە و جیاواز لە قسەکانی پێشووی، لەگەڵ داوای لێبوردنی لە بەرگریکارە ئینگلیزیەکەی مانچستەر یونایتد، پەسنی ناوبراویشی کرد و بە یاریزانێکی وەسف کرد کە گۆڕانکاریی دروست دەکات و گۆڵ بۆ مانچستەر تۆمار دەکات. بەڵام بەرپرسەکەی ئەوان هیچ گۆڕانێکی دروست نەکردووە.

لای خۆیەوە ماگوایەریش داوای لێبوردنەکەی قەبووڵ کرد و هیوایشی خواست لە ئۆڵدترافۆر بیبینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button