ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی شەش درێسی مۆندیالی 2022 بە 10 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت

لیۆنێل مێسی شەش درێسی خۆی کە یارییەکانی مۆندیالی 2022ـی پێ ئەنجامداون، لە زیادکردنێکی ئاشکرا دەفرۆشێت و پێشبینی دەکرێت نرخی ئەو درێسانە بکات 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ماڵی سۆزبێز تایبەت بە زیادکردنی ئاشکرا، رایگەیاندووە شەش درێسی لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە زیادکردنێکی ئاشکرا دەفرۆشین، کە لیۆ لە مۆندیالی قەتەر بەم درێسانە یاریی کرد و بووە پاڵەوانی جیهان.

مێسی بو درێسانە لە نیوەی یەکەمی یاریی بەرامبەر سعوودیە، مەکسیک، ئوستڕاڵیا، هۆڵەندا، کرواتیا و فەرەنسا بەشداریی یارییەکانی مۆندیالی کردووە، رۆژی 30ـی ئەم مانگە زیادکردنەکە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو دەخایەنێت، پێشبینی دەکرێت نرخی ئەو درێسانە بگاتە سەرووی 10 ملیۆن دۆلار و ببنە گرانبەهاترین کەلوپەلی وەرزشی لە مێژوودا.

بەشێکی داهاتی فرۆشتنی ئەم درێسە تایبەت و مێژووییانە دەبەخشرێتە پڕۆژەی یونیکاس کە لەم پڕۆژەیە لە نەخۆشخانەکانی شاری بارسێلۆنا چارەسەری نەخۆشییە دەگمەنەکانی منداڵانی تیادا دەکرێت.

Image

Image

تاوەکو ئێستا درێسێکی مایکل جۆردان ئەستێرەی پێشووی باسکەی ئەمریکی گرانبەهاترین کەلوپەلی وەرزشییە لە مێژوودا فرۆشرا بێت، درێسەکەی جۆردان کە کە ساڵی 1998 لەگەڵ یانەی شیکاگۆ بوڵزی ئەمریکی یاریی پێ کردبوو، لە زیادکردنێکی ئاشکرا بە 10.1 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

Auction Of Lionel Messi's Jerseys From 2022 FIFA World Cup May Fetch Over  USD 10 Million

بابەتی زیاتر

Back to top button