ئه‌ڵمانیا

بەرپرسانی بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی ڤاران دەکەنەوە

یاریگا

رافایل ڤاران، بەرگریکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگڵتەرا، بووەتە ئامانجی هاوینی داهاتووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا.

فلۆریان پلێتێنبێرگ رۆژنامەنوسی ئەڵمانی لە تۆڕی سکای سپۆرت زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن چاویان لە گواستنەوەی، بەرگریکارە فەرەنسیەکەی شەیتانە سوورەکانە، بەڵام هێشتا بابەتەکەیان بە فەرمی باس لەسەر نەکردووە.

رۆژنامەنوسە ئەڵمانیەکە بڵاویشی کردەوە، باڤارییەکان گەورەترین کێشەیان بۆ گواستنەوەی ڤاران، مووچەی هەفتانەیە بۆیە ئەگەر ئەو یاریزانە ئامادەبێت مووچەکەی کەم بکاتەوە، رەنگە هاوینی داهاتوو بە درێسی یانە باڤارییەکان رکابەری لەسەر ناسناوەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button