عێراقکوردستان

تیروپشکی خولی نایابی عێراق ڕاکێشرا

گۆڕانکاری نوێ لە خولی نایاب کراوە و ناوە کۆنەکە لابرا

یاریگا –

ئەمڕۆ لە شاری بەغداد بە ئامادەبوونی نوێنەری 22 یانەی بەشداربوو، تیروپشکی وەرزی نوێی 2023-2024 خولی نایابی عێڕاق راکێشرا.

دوای ئەوەی بۆ ئەم ورزە خولی نایاب کرایە ناوی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، خولی یانە پلەیەکەکانیش ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خولی نایابی عێڕاق و ئەمڕۆش لە شاری بەغداد تیروپشک بۆ یانە بەشدار بووەکان ڕاکێشرا کە تیایدا هەر دوو یانەی کوردستانی، گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی هەر یەکەیان کەوتە گروپێکەوە، هەر دوو گروپیش تا رادەیەک هاوسەنگە.

کۆمەڵەی یەکەم بریتیە لە یانەکانی (گەرمە، فەهد، مەسافی باشوور، ناسڕیە، عەفک، حوسێن، ئیتساڵات، شەڕگات، سامەڕا، پێشمەرگەی سلێمانی، میسان).

گروپی دووەم پێک دێت لە یانەکانی (جۆلان ،رومادی ،بەحری ،غەراف ،دیوانیە ،سناعات ، مەسافی ناوەڕاست ،سناعە، دیالە، گازی باکوور،کوفە).

یارییەکان بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستپێبکات و پاڵەوانی هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ دەگاتە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو، پلەی دووەمی هەر دوو کۆمەڵەش یاری دەکەن و براوەیان بەرامبەر یانەی پلەی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاری دەکات. براوەی یارییەکە لە خولی ئەستێرەکان دەبێت، یانەی گازی باکوور لە یەکەم یاریدا چاوەڕوانە و پێشمەرگەی سلێمانیش لە نێو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی میسان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button