راپۆرتی تایبەتفه‌ره‌نساگرنگترینیاریگا

دێمبلی دوای 298 رۆژ بە گۆڵکردن شاد بووەوە؛ لەو ماوەیە چی روویدا؟

دیارترین ئەو رووداوانەی لەو ماوەیەی عوسمان کلیلی گۆڵکردنی ون کردبوو

یاریگا –

عوسمان دێمبلی دوای 298 رۆژ گرێکوێرەی گۆڵکردنی کردەوە و بە گۆڵکردن شاد بووەوە، لەکاتێکدا لەگەڵ بارسێلۆنا و دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانیش زیاتر لە نۆ مانگ بوو هیچ گۆڵێکی نەکردبوو.

هێرشبەرە فەرەنسییەکە رۆژی 25/01/2023 لە چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال سۆسیداد دوایین گۆڵی فەرمی خۆی بە درێسی بارسێلۆنا کرد، لەوکاتەوە هیچ گۆڵێکی نەکردبوو، تاوەکو بە درێسی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر گیبرالتار گۆڵێکی کرد، کە لێس بلوز 14-0 یارییەکەی بردەوە. لە ماوەی ئەو 298 رۆژەی دێمبلی کلیلی گۆڵکردنی ون کردبوو ئەم رووداوانە روویان دا:

# کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو ماوەیە بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودی 46 گۆڵی تۆمارکردووە، لیۆنێل مێسی لەو ماوەیە یانەکەی لە پاریس سانجێرمانەوە کردە ئینتەر مەیامی و بە درێسی یانەکان و هەڵبژاردەکەی 27 گۆڵی لەو ماوەیە تۆمارکرد.

# هەڵبژاردەی فەرەنسا لەو ماوەیەدا لە 9 یاریی فەرمیدا 32 گۆڵی تۆمارکردووە.

06/02/2023

لە باکور و رۆژئاوای کوردستان بومەلەرزەیەکی گەورە بە پلەی رێختەری 7.7 روویدا و زیاتر لە 59 هەزار کەس بوونە قوربانی.

30/05/2023

پەرلەمانی کوردستان بەهۆی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق هەڵوەشایەوە و بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بە نادەستووری لە قەڵەمدرا.

10/06/2023

مانچێستەر سیتی بۆیەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی کۆتایی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئینتەر میلانی بردەوە.

28/06/2023

سەلوان مۆمیکا پەناخوازێکی عێراقی لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند.

20/08/2023

لیۆنێل مێسی یانەکەی خۆی گۆڕی و جامی خولی ئەمریکای بۆ یانەی ئینتەر مەیامی بەدەستهێنا.

20/08/2023

ئیسپانیا بووە پاڵەوانی مۆندیالی خانمان و لویس رۆبیالێس بەهۆی ماچکردنی لێوی یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی لە سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دوورخرایەوە.

09/09/2023

لە مەغریب بومەلەرزەیەکی گەورە بە پلەی رێختەری 6.9 روویدا و نزیکەی سێ هەزار کەس بوونە قوربانی.

07/10/2023

جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا و زیاتر لە 13 هەزار کەس گیانیان لەدەست دا.

06/11/2023

کەریم بێنزێما و نگۆلۆ کانتێ لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعوودی هاتنە شاری هەولێر و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە یاریگای فڕەنسۆ هەریری 2-0 بە قوە جەوییەی عێراقی دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button