ئینگلتەرا

بڕوا بکەی یان نا، یاریزانێکی 15 ساڵان لە یارییەکی پرێمەرلیگ 10 گۆڵی تۆمارکرد

ئەم مێرمنداڵە ئینگلیزە هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە

لە یارییەکی پرێمەرلیگ بۆ ئاستی ژێر 16 ساڵان، یاریزانێکی ئارسێناڵ بە تەنیا 10 گۆڵی کردووە.

چیدۆ ئۆبی مارتن یاریزانی ئارسێناڵ لە پرێمەرلیگی ژێر 16 ساڵان لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول بە تەنیا 10 گۆڵی تۆمارکرد و گەنەرز 14-3 بردنەوەی بەرامبەر رێدز بەدەستهێنا.

ئەم یاریزانە 15 ساڵانە هێندە ئاستبەرزە لە ئاستە جیاوازەکانی تەمەنی خۆی گەورەتریش یاریی پێ دەکرێت، چیدۆ لەگەڵ تیپی ژێر 18 و 19 و 21 ساڵانیش یاریی بۆ گەنەرز کردووە، تەنانەت میکێل ئارتێتا بانگهێشتی تیپی یەکەمیشی کرد بۆ ئەوەی مەشق و راهێنانیان لەگەڵ بکات، هەر ئەم وەرزە لەگەڵ تیپی ژێر 18 ساڵانی ئارسێناڵ بەرامبەر ساوسامتن یاریی کرد و هاتریکی تۆمارکرد.

چیدۆ (15 ساڵ و 5 مانگ و 28 رۆژ) بە رەسەن نەیجیریایە لە ئێستاوە ناکۆکی لە نێوان نەیجیریا و دانیمارک و ئینگلتەرا دروستکردووە، هەر سێ هەڵبژاردەکە دەیانەوێت بۆ ئەنجامدانی یارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ لای خۆیان پەلکێشی بکەن و درێسی هەڵبژاردەکەیان بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button