ئه‌وروپافه‌ره‌نساڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: دیشان بەهەمان شێوەی ئێنریكێ ستایشی ئێمباپێ دەكات

یاریگا –

دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەهەمان شێوازی لویس ئێنریكێ ستایشی ئاستی كیلیان ئێمباپێ كاپتن و ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەكەی دەكات.

فەڕەنسا لە یاریگای خۆیدامیوانداری گیبرالتاری كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی 14 گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كەڵەشێرەكان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2024.

لە كۆی ئەو چواردە گۆڵە ئێمباپێ توانی سێ گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

پێشتر لە یاری یانەكەی بەرامبەر ریمس ئێمباپێ هاتریكی كرد و ئێنریكێ لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا ووتی كە چاوەڕێی زیاترلەو یاریزانە دەكات.

 

دیشان بە شێوازێكی گاڵتە ئامێز لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا بۆ كەناڵی تێلیفۆت ووتی: چاوەڕوانی زیاتری لێدەكەم.

هەروەها ئێمباپێ لە دوای گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە 300 ووتی:

ئەمە بەشێکە لە پڕۆسەکە، هەندێ یاریزان 800 یان 850 گۆڵیان لە کاروانی وەرزشیدا کردووە. 300 ژمارەیەکی زۆر سەرسووڕهێنەرە. پێویستە لە بەرەوپێشچوون لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەم بەردەوام بم.

بەو بردنەوەیە فەڕەنسا بوو بە خاوەنی گەورەترین بردنەوە لە مێژووی پاڵاوتنەكانی یۆرۆدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button