ئه‌وروپاگرنگترین

كیلیان ئێمباپێ گەیشتە گۆڵی ژمارە 300 لە كاروانی وەرزشیدا

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات گەیشتە گۆڵی ژمارە 300 لەسەر ئاستی یانە و هەڵبژاردە.

فەڕەنسا لە یاریگای خۆیدامیوانداری گیبرالتاری كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی 14 گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كەڵەشێرەكان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2024.

لە كۆی ئەو چواردە گۆڵە ئێمباپێ توانی سێ گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بە كردنی ئەو سێ گۆڵە ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەیشتە گۆڵی ژمارە 300 كە تەمەنی تەنیا 24 ساڵە.

ئێمباپێ لە بەرواری 20ی مانگی 2ی ساڵی 2016 یەكەم گۆڵی خۆی كرد كاتێك یاریزانی مۆناكۆ بوو.

لەسەر ئاستی یانەكان كیلیان 254 گۆڵی كردووە، كە 227 گۆڵی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بووە و 46 گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

لە دوای هاتریكەكەی و گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 300 كیلیان ووتی:

ئەمە بەشێکە لە پڕۆسەکە، هەندێ یاریزان 800 یان 850 گۆڵیان لە کاروانی وەرزشیدا کردووە. 300 ژمارەیەکی زۆر سەرسووڕهێنەرە. پێویستە لە بەرەوپێشچوون لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەم بەردەوام بم.

بابەتی زیاتر

Back to top button