ئیسپانیا

لیڤا: لە ساڵی 2010 خەریکبو پەیوەندی بە بلاکبێرن بکەم

یاریگا

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات لە ساڵانی رابردوو خەریکبوو پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە بکات.

گۆڵکارە پۆڵەندیەکە لە ساڵی 2010 پێش ئەوەی پەیوەندی بە بورووسیا دۆرتمۆند بکات، نزیکبووە بچێتە یانەی بلاکبێرنی ئینگڵتەرا.

لیڤا لەمبارەیەوە دەڵێت

لە ساڵی 2010 دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا بچمە بلاکبێرن. لەو ساڵەدا سام ئالاردایس بۆ یارییەک هاتە پۆڵەندا و توانیم لە نزیکەوە چاوم پێی بکەوێت. لەو کاتەدا ئالاردایس ویستبووی یاریزانێکی گەنج بۆ تیپەکەی بگوازێتەوە و سەرنجی دابووم، تەنانەت پلانی دانابوو جارێکی دیکە بێتەوە بۆ پۆڵەندا بۆ ئەوەی سەیری یاریکردنم بکات

لیڤاندۆڤسکی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

کاتێک لێخ پۆزنانم بەجێهێشت، ئۆفەرێکی زۆرم بۆ هات و پێم وابوو گواستنەوەم بۆ بلاکبێرن دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ من بۆ گەشەکردن. بلیتی فڕۆکەکەم ئامادەبوو بوو و هەموو شتێک ئامادە بوو بۆ ئەوەی بمباتە بلاکبێرن، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی گریسمواتەری ئێرلەندی گەشتەکەم هەڵوەشایەوە. ئەگەر چوومایە بلاکبێرن لەوێ دەمامەوە و پیشەکەم بەبێ گومان دەگۆڕا

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button