ئه‌مریکا

سامپاوڵی نزیکە له وەرگرتنی ئەرکێکی نوێ

سێیەمین ئەزموونی لەگەڵ هەڵبژاردە تاقی دەکاتەوە

یاریگا –
ڕاهێنەرکاری ئەرجەنتینی، خۆرخێ سامپاوڵی، نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکێکی نوێی ڕاهێنەرایەتی. ئەوە پاش ئەوەی لە مانگی سێپتەمبەری ڕابردوو لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی دوورخرایەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە.

تۆڕی هەواڵی فەڕەنسی “فووت میرکاتۆ” پشتبەست بەزانیارییەکانی ڕۆژنامەی Oleی ئەرجەنتینی بڵاوی کردووەتەوە سامپاوڵی نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پیرۆ بۆ شوێنگرتنەوەی خوان ڕێینۆسۆ کە لەهەر کاتێک ئەگەری دوورخستنەوەی زیاترە بەتایبەت دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر بۆلیڤیا و نیشتنیان لە کۆتا ڕیزبەندی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026.

سامپاولی تەمەن 63 ساڵ لە کاروانە دوورودرێژەکەی خۆیدا کە زیاتر لە 30 ساڵە لە بوارەکەدایە، چەندین ئەزموونی جیاوازی تاقی کردۆتەوە لەسەر ئاستی یانە و هەڵبژاردە. لەوانە یانەکانی سیڤییا، سانتۆس و مارسیلیا و هەڵبژاردەکانی چیلی و ئەرجەنتینن.

دیارترین دەستکەوتیشی کۆپا ئەمریکای 2015 بوو لەگەڵ چیلی. لەم ئەرکە نوێیەشیدا ئەرکی ئاسان نابێ، بەوپێیەی پیرۆ لە کۆتایی ڕیزبەندییەوە دێت بۆ گەیشتن بە یاریەکانی مۆندیالی 2026.

بابەتی زیاتر

Back to top button