ئیسپانیاگرنگترین

سێرجیۆ رامۆس وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە

یاریگا –

دوێنێ هەینی، گرتە ڤیدیۆیەکی سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی پێشووی یانەی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا واژۆ بۆ هاندەران دەکات.

وەک لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت ئەستێرە ئیسپانییەکە، لە سەرەتادا واژۆ لەسەر درێسێکی یانەی سێڤییا دەکات، بەڵام کاتێک درێسێکی ریال مەدریدی پێدەدەن رەتیدەکاتەوە واژۆی لەسەر بکات، ئەمە لە کاتێکدایە هەر دوای ئەوە واژۆ لەسەر درێسێکی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.

ئەو کارەی رامۆس بەخێرایی لە سۆشیاڵ میدیادا دەنگیدایەوە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هاندەرانی ریال مەدریدیش نیگەرانی خۆیان لەو هەڵسوکەوتەی یاریزانەکە دەربڕی.

کەمێک لەمەوبەر کاپتنەکەی پێشووی ماتادۆر لە پلاتفۆڕمی ئێکس وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە و نوسویییەتی:

بەر لەو ساتە، شەش درێسی دیکەی ریال مەدریدم واژۆ کردبوو، بەڵام کەسانێک هەن درێسە واژۆ کراوەکان لە ئینتەرنێت دەفرۆشن…

ئەمە لە کاتێکدایە 3 کاتژمێر بەر لە وەڵامەکەی رامۆس، تۆڕی وەرزشی یاریگا لە راپۆرتێکی تایبەت ئەو هۆکارەی ئاشکراکردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button