ئه‌مریکافۆرمولا وەنوه‌رزشه‌کانی دیکە

خاوەنی ئاستۆن مارتن بەشێک لە پشکەکانی تیمی فۆرمولا وەن دەفرۆشێت

یاریگا –

لۆرانس ستڕۆڵ، ملیاردێکی کەنەدی پشکی کەمینەی تیمی ئاستۆن مارتن-ی فۆڕمولا وەنی فرۆشتە کۆمپانیای ئارکتۆس پارتنەرس.

ئارکتۆس بەبڕی یەک ملیار پاوەند وەبەرهێنانی لە فۆڕمولا وەندا کردووە، کۆمپانیا زەبەلاحەکە پشکی لە گروپی کۆمپانیاکانی فێنوەسی سپۆرتسدا هەیە، کە خاوەنی یانەکانی لیڤەرپوول و بۆستن رێد سۆکسە.

یەکەمجارە ستڕۆڵ پشکەکانی لە فۆرمولا وەن دەفرۆشێت، چونکە ملیاردێرە کەنەدییەکە یەکێکە لە خاوەن گەورەترین پشکەکانی کۆمپانیای (ئاستۆن مارتن لاگۆندا گڵۆباڵ هۆڵدینگس) کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلی گرانبەها.

فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ، شوفێری تیمی ئاستۆن مارتن لە پلەی چوارەمی ریزبەندی باشترین شوفێرانی فۆرمولا وەندا دێت.

زیادبوونی بەهای تیمەکانی فۆرمولا وەن

لە چەند ساڵی رابردوودا، بەهای تیمەکانی فۆرمولا وەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ناوبانگی یارییەکە.

گرێبەستی فرۆشتنی بەشێکی پشکەکانی بەر لە کێبڕکێی خەڵاتی گەورەی لاس فێگاس دێت. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ساڵ لە دوای ساڵ، رێژەی هەوادارانی یارییەکە زیاد دەکات.

رۆژنامەی یو ئێس تودەی بڵاویکردووەتەوە، لە دوای سەرکەوتنی زنجیرە درامای (دڕایڤ تو سێرڤایڤ – Drive to Survive) لە نێتفلێکس، رێژەی بینەری فۆرمولا وەن لە ئەمریکا زۆر زیاد بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button