ئیسپانیا

فیفا قەڕەبوی ریال مەدرید دەکاتەوە

یاریگا

دوای پێکانەکەی ئێدواردۆ کاماڤینگا لە هەڵبژاردەی فەرەنسا، فیفا قەرەبووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیادەکات.

ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی یانە شاهانەکە، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناتوانێت یاریی بکاتەوە.

بە گوێرەی یاساکانی فیفا، هەر یاریزانێک لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بێت، ئەوا دەبێت ئەوان قەرەبووی ئەو یانەیە بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەگەر کاماڤینگا بۆ ماوەی 8 هەفتە لەیاریگاکان دوور بکەوێتەوە، ئەوا فیفا نزیکەی 500 هەزار یۆرۆ قەرەبووی مێرنگی دەکاتەوە، هەروەها ئەگەر ئەستێرە فەرەنسییەکە دوورکەوتنەوەی بگاتە 10 هەفتە، ئەوا ڕیال نزیکەی 800 هەزار یۆرۆ وەکو قەرەبوو وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button