فه‌ره‌نسا

تورام: پێڵاوەکانی مێسیم دا بە هاوڕێکەم و ئێستاش خەمی لێدەخۆم

یاریگا

کاتێک لیلیان تورام لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا بوو، لیۆنێل مێسی چاوی بە مارکۆسی کوڕی کەوت و دوای چەند ساڵێک هەردووکیان لە یاریی کۆتایی مۆندیال ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

لەکۆتایی کاروانی یاریکردنی، لیلیان تورام بڕیاریدا بچێتە بارسێلۆنا و دواجار دوای دوو ساڵ یاریکردن بۆ ئەم تیپە، لە ساڵی 2008 ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد. بوونی ئەم بەرگریکارەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە بلاوگرانا بەو مانایەیە کە مارکوس تورامی کوڕیشی ماوەیەک لە بارسێلۆنا ژیاوە و یادگاری لەم شارەی هەیە.

لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا لەگەڵ دازن، هێرشبەرەکەی یانەی ئینتەرمیلان کە سەردەمانێک باوکی لە بارسێلۆنا یاریکرد، باسی لە یەکێک لە یادگارییە سەرنجڕاکێشەکانی لە شاری بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت

ڕۆژێک چوومە مەشقەکانی بارسێلۆنا بۆ بینینی باوکم. حەزم دەکرد بچمە ناو یاریگاکە بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵانی تری هاوتەمەنم، بەڵام پێڵاوم لەگەڵ نەبوو. مێسی کە لەو کاتەدا تەمەنی نزیکەی 19 یان 20 ساڵ بوو، نزیکەی هەمان قەبارەی پێی من بوو، قەبارەی پێڵاوەکەم 38 بوو و ئەویش 40 یان 41ـی لەبەردا بوو

مارکوس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

مێسی پێڵاوەکانی بە شێوەیەکی کاتی پێدام و کاتێک یارییەکە تەواو بوو پێگووتم بۆ خۆت بیهێڵەرەوە و پێشکەشت بێت. لەو کاتەدا تەمەنم 10 ساڵ بوو و لە ڕاستیدا بە هیچ شێوەیەک تێنەگەیشتم چی بەسەرم هاتووە! ڕۆژی دواتر ئەو پێڵاوانەم دا بە یەکێک لە هاوڕێکانم، ڕۆژێک تێناپەڕێت کە لەو بڕیارە پەشیمان نەبمەوە!

بابەتی زیاتر

Back to top button