ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاوینی داهاتوو هالاند پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات؟

ئێرلینگ لە مەدرید نزیکدەبێتەوە

یاریگا –

تا دێت دەنگۆی جیابوونەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و یانەی مانچێستەر سیتی زیاتر دەبێت.

هەر لەو بارەیەوە رافایلا پیمێنتا، بریکارەی کارەکانی هالاند، لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێگەی رێلێڤۆ، وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ لەبارەی داهاتووی گۆڵکارە نەرویجییەکە دەداتەوە و دەڵێت:

ریال مەدرید؟ چارەنووسی هالاند لەدەستی خۆیەتی، هەمیشە ئەو کارە دەکات، کە بۆ خۆی و بۆ مانچێستەر سیتیش باشبێت، کاتێک هەمووان ئامادە دەبن بۆ گۆڕانکاری، ئەوا روودەدات، ئێرلینگ هەمیشە کەسێکی بەڕێز دەبێت.

بێگومان پێویستە رێز لە نێوان یاریزانەکە و یانەکە هەبێت، مانچێستەر سیتی هەمیشە رێز لە هالاند دەگرێت، ئەگەر لە داهاتوودا ناچاربین بە کردنی شتێک، ئەوە لەگەڵ سیتی بەیەکەوە هەنگاو بۆ کردنی دەنێین و رێکدەکەوین لەسەری، رێز لە هەمووشتێک دەگرین.

هالاند لەگەڵ سیتیزن دڵخۆشە؟ پێویستە ئەوە لەخۆی بپرسیت، من پێچەوانەکەی ناڵێم، وەڵامەکەی دەزانم بەڵام لەگەڵ خەڵکی باسی ناکەم.

من رێگەیەکی روون دەبینم، دەستکەوت و ئەنجامی گەورە کاتێک بەدەستبێت کە دڵخۆشبیت، دڵخۆشی سەرچاوەی وزەیە.

هالاند لە هاوینی ساڵی 2024 ئازاد دەبێت لە بڕیاردان بە مانەوە یان رۆیشتن، ئەویش بەهۆی کارابوونی مەرجێکی گرێبەستەکەی.

کارابوونی ئەو مەرجەی گرێبەستەکە هیوایەکی زۆری بە ریال مەدرید بەخشیووە تا لە هاوینی داهاتوو خەونە گەورەکەی بەدیبهێنێت و هالاند بکات بە یاریزانی ژمارە 9ـی.

بەپێ ئەو مەرجە یاریزانەکە دەتوانێت بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەیەکی دەرەوەی پرێمەرلیگ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button