ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی: یەکەم راهێنەری ئافرەت لە مێژووی بۆندسلیگادا

یاریگا –

یانەی یونیون بەرلینی ئەڵمانی، دوای دوورخستنەوەی ئۆرس فیشەر، لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە، هەنگاوێکی مێژوویی نا.

چەند رۆژێک لەمەوبەر بوو کە سارینا ویگمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئینگلتەرا، باسی لە پێدانی هەل بە راهێنەرانی ئافرەتان کرد لە تۆپی پێی پیاواندا گوتی: هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئافرەتان نەبن بە راهێنەری تیپەکانی پیاوان. لێدوانەکانی لایەنگر و رەخنەگری زۆری هەبوو، بەڵام ئێستا چەند رۆژێک دوای ئەم قسانە، یونیون بەرلین هەبگاوێکی مێژووی نا و یەکەم دەرگای یەکەم راهێنەری ئافرەتی بەڕووی بۆندسلیگادا کردەوە.

بە پێی راپۆرتێکی ESPN، دوای دوورخستنەوەی ئورس فیشەر، مارکۆ گرۆت، راهێنەری تیپی ژێر 19 ساڵانی یانەکە، سەرکردایەتی تیپی سەرەکی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ و لەگەڵ ئەویش ماری لویس ئیتا، یاریدەدەرەکەی، بەهەمان شێوە دێتە تیپی یەکەمی پیاوان. ئەم گواستنەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ماری ببێتە یەکەم راهێنەری ئافرەت لە مێژووی بۆندسلیگادا و رووداوێکی مێژوویی و لەبیرنەکراو دەبێت.

جگە لەوەی ماری یاریدەدەری گرۆتێ بووە لە تیپی ژێر 19 ساڵانی یونیون بەرلین، پێشتر راهێنەری تیپە جیاوازەکانی تۆپی پێی ئافرەتان بووە وەک هامبۆرگێر ئێس ڤی و کلۆپنبێرگ و ڤێردەر بریمن. لە ماوەی ژیانی یاریکردنیدا، لە چەندین یانەی ئەڵمانیش یاری کردووە و لە ساڵی 2010 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ژێر 20 ساڵان پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێناوە.

یونیون بەرلین لە 25ی ئەم مانگە کاتژمێر 17:30 لە یەکەم یاریدا بە سەرکردایەتی راهێنەرە نوێیەکان رووبەڕووی ئۆگسبۆرگ دەبێتەوە و هەروەها لە یەکەم یارییان لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا، لە 29 مانگ رووبەڕووی پراگا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button