ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام مەشقەکانی لەگەڵ ریال مەدرید دەستپێکردەوە

لەژێر پڕۆسەی چاکبوونەوەدایە

یاریگا –

هەریەکە لە جود بێڵینگهام و دانی سێبایۆس بە تەنیا لەگەڵ راهێنەرانی جەستەیی ریال مەدرید مەشقیان کرد.

بێڵینگهامی تەمەن 20 ساڵان، بەهۆی پێکانەوە لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخرایەوە. بڕیاربوو بەشداری لە یارییەکانی بەرامبەر ماڵتا و ماسێدۆنیای باکووری لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بکات.

بێڵینگهام لە یاری بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا، شانی تووشی پێکان بووو. بەو هۆیەشەوە بەشداری لە یاری بەرامبەر براگا لە چامپیۆنزلیگ نەکرد و بۆ یاری بەرامبەر ڤالێنسیاش بانگهێشت نەکرا.

سێبایۆسیش بە تەنیا لەگەڵ راهێنەری جەستەیی مەشقەکانی کرد. پێشبینی دەکرێت هەردوو یاریزانەکە لە دوای تەواوبوونی پشووی یارییەکانی نێودەوڵەتی بگەڕێنەوە پێکهاتەی کارلۆ ئانچێلۆتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button