ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن دەستبەرداری جواو پاڵینیا نەبووە

یاریگا –

بایرن میونشن، هێشتا دەستبەرداری جواو پاڵینیای پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی فولهام نەبووە.

لە دوا خولەکەکانی مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو، بایرن میونشن، نزیکبوو لە گواستنەوەی جواو پاڵینیا، یاریزانەکە بەرەو ئەڵمانیا گەشتیکرد، پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و ئامادەبوو بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی.

بەڵام یانە ئینگلیزییەکە لە کۆتا خولەک، بە بیانووی نەدۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک بۆ یاریزانەکەی، پەشیمانبووەوە لە دەستبەرداربوون لێی.

بەڵام کریستوفەر فرۆند، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن، لە نوێترین لێدوانی بۆ رۆژنامەی بیڵد ئاشکرایکرد، ئەوان هێشتا دەستبەرداری پاڵینیا نەبوون.

بەڕێوبەرەکەی بایرن لەوبارەیەوە بەمشێوەیە دواوە:

بێگومان پاڵینیا هێشتا ئامانجێکی سەرەکیمانە، یانەکەمان بەچڕی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دا، بەڵام لە مێرکاتۆی رابردوو بە رۆژێکی نامۆدا تێپەڕین، هێشتا ناتوانین بڵێین چی دەگوزەرێت.

هاوکات تۆماس توخێلی راهێنەری یانەکە هاوڕایە، کە پاڵینیا ئامانجێکی سەرەکی و گرنگە بۆ تۆکمەکردنی پێکهاتەکەیان، بۆیە لە مانگی یەک دەگەڕێنەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بە ئەمانجی کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆیان.

جواو لە هاوینی 2022 بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگی پۆرتوگالییەوە پەیوەندیکرد بە فولهام، بە درێسی یانە ئینگلیزیەکە 56 یاری کردووە و 6 گۆڵی کردووە، بە یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکاری-بەرگری پرێمەرلیگ دادەنرێت.

جواو پاڵینیا لەگەڵ فولهام

بابەتی زیاتر

Back to top button