ئه‌مریکا

لە بەڕازیل هێرشکرایە سەر ناوبژیوانانی ژووری ڤار

یاریگا

چەند ئەندامێکی یانەی کۆرنسیانزی بەڕازیلی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر گریمیۆ هێرشیان کردە سەرناوبژیوانانی ژووری VAR!

لە یارییەکەی نێوان گریمیۆ و کۆرنسیانز لە هەفتەی 34ـی خولی بەڕازیلی، شتێکی سەیر ڕوویدا وکاردانەوەیەکی زۆریشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەبووە.

چەند ئەندامێکی یانەی کۆرنسیانز کە بەڕێوەبەری وەرزشی تیپەکەشیان لەگەڵ بوو، بەپەلە چوونە ژووری ڤار، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیارەکانی ناوبژیوان و بە زۆر دەرگاکەیان کردەوە.

هۆکاری ئەمەش دەرکردنی یەکێک لە یاریزانانی یانەکە بوو لەلایەن نابژیوانی ڤار لە خولەکەکانی سەرەتای یارییەکەدا.

ناوبژیوان سەرەتا کارتی زەرد بەرووی بەرگریکاری یانەکە بەرز دەکاتەوە، بەڵام دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ ناوبژیوانی ژووری ڤار، یاریزانەکە بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ سزا دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button