ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سانچێز: نابێت هیچ هەلێك لە دەست بدەین بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا- ئەلێكسیس سانچێزی چیلی و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای ئینتەر میلان دووپاتیكردەوە كە یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ئاسان نابێت و یاریەكی سەخت دەبێت.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا سانچێز ووتی: ئەو كاتەی لە بارسێلۆنا بووم باشترین ساتی یانەكە بوو لە مێژوویدا و بە باشترین ساتەكاندا تێدەپەڕی.

بەردەوام بوو ووتی: ئەو كات گواردیۆلا و چاڤی و ئینێستا و هەروەها پۆیۆلێی لێ بوو كە باشترین كاپتن بووە لەگەڵی یادیم كردبێت، بەڵام ئێستا هیچ كام لەوانە نەماوون.

هەروەها ووتیشی: ئێستا زۆر شت فێر بووم لە تۆپ هێشتنەوە و یاریكردن بە تۆپ، ئێستا زیاتر بەرەوپێشەوە چووم.

لە كۆتاییشدا ووتی: كاتێك بەرامبەر بارسێلۆنا یاریدەكەیت نابێت هیچ هەلێك لە دەست بدەیت، ڕووبەڕوویان بوومەتەوە لە مانچستەر یۆنایتد كە چەندین هەلی گۆڵكردنمان لەدەستدا ، بەڵام ئەوان سودیان لە هەلەكانی خۆیان بینی و توانیان 3گۆڵ تۆمار بكەن.

وا بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە لە نێو یاریگای كامپ نۆو یانەی بارسێلۆنا میوانداری یانەی ئینتەر میلان بكات لە یاریەكانی گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button