ئیسپانیا

بەهرەمەندە داواکراوەکەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بڕیاری خۆیدا

یاریگا –

نیکۆ ویلیامز، هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ بلباو، بڕیاری خۆیدا و دەزانێت وەرزی داهاتوو لە کوێ یاری دەکات، بەڵام بۆ ئێستا لەم بابەتە بێدەنگە و هەموو شتێکی بۆ بەڕێوەبەری کارەکانی جێهێشتووە.

نیکۆ ویلیامز، ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری بلباو و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ بلباو کۆتایی پێدێت و لەلایەن ریال مەدرید بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی گەورەی ترەوە داواکراوە. دەگوترێت بلباو ئۆفەرێکی درێژکردنەوەی گرێبەستی پێشکەش کردووە بەڵام نیکۆڵۆ رەتی کردووەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رێلێڤۆ، نیکۆ سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەڵێت:

“ئەو راستییەی کە ریال مەدرید و بارسێلۆنا و هەندێک لە یانەکانی ئینگلتەرا منیان دەوێت، ئەوە دەردەخات کە تا ئێستا کارەکانم بە باشی ئەنجامداوە”. بێگومان من بە روونی دەزانم دەبێت چ بڕیارێک بدەم، بەڵام لە کۆتاییدا هەموو شتێکم بۆ بەڕێوەبەری بەرنامەکەم جێهێشتووە، کە لە تەمەنی یازدە ساڵییەوە لەگەڵمدایە. هەروەها بۆچوونی دایک و باوکم و براکەم بۆ من گرنگ بووە. بۆ ئێستا سەرنجم لەسەر یارییەکانی داهاتووە.

نیکۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

بڕیاری کۆتایی دوای راوێژکردن لەگەڵ کەسە گرنگەکانی ژیانم دەدرێت. لە خێزانەکەمەوە بۆ هاوڕێکانم و بەڕێوەبەری بەرنامەکەم. باشترین بڕیار بۆ ژیان و تۆپی پێم دەدەم. ئەوان رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ژیانمدا و بە دڵنیاییەوە گرنگی بە بۆچوونەکانیان دەدەم.

ئەستێرە 21 ساڵەکە لەم وەرزەدا توانییویەتی 5 ئەسیست بکات و گۆڵێکیش تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button