ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی بارسێلۆنا لەگەڵ ئیسپانیا تووشی پێکان بوو

بەشداریی یەکەمین مەشقەکانی لاڕۆخای نەکرد

فێران تۆرێس بەهۆی پێکانەوە لە راهێنانەکانی رۆژی یەکەمی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریی نەکرد.

دوێنێ دووشەممە هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێش ئەوەی بەرەو قوبرس گەشت بکات و خۆی بۆ یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 ئامادە بکات، لە مەدرید لە شاری لاس رۆزاس یەکەمین مەشق و راهێنانیان ئەنجام دا، هەریەکە لە خۆسیێ لویس گایا و فێران تۆرێس بەهۆی پێکانەوە بەشدارییان نەکرد.

فێران تۆرێس لە یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تووشی پێکان بوو، هێشتا بە تەواوەتی چاک نەبووەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی پێکانەکەی سووکە لە لیستی یاریزانان لاڕۆخا دوورنەخراوەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە ئیسپانیا لە پاڵاوتنی یۆرۆ دەبێتە میوانی قوبرس، دواتر رۆژی یەکشەممە میوانداریی جۆرجیا دەکات، کە ماتادۆرەکان سەرکەوتنیان بۆ یۆرۆ مسۆگەر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button