ئه‌مریکائینگلتەرا

ئێدەرسن لە پێکهاتەی بەڕازیل دوورخرایەوە

ئێدەرسن گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی مانچێستەر سیتی بەهۆی پێکان لە هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە.

بەڕازیل دوو یاری گرنگ لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بەرامبەر  کۆڵۆمبیا  وئەرژەنتین ئەنجام دەدات و چەندین ئەستیرەی دیاری وەکو نێیمار، کاسیمیرۆ، میلیتاو و ریچارلیسۆن بەهۆی پێکان دوورخراونەتەوە. ئەمڕۆش راگەیەندرا ئیدەرسن ناتوانێت بەشداربێت بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ بەرامبەر چێلسی تووشی هات.

لە بەرامبەردا، فێرناندۆ دینیزی راهێنەری کاتیی بەڕازیل، بێنتۆی گۆڵپارێزی ئەتلەتیکۆ پارانێسی لەبری ئەو بانگهێشت کرد.

بەڕازیل پێشەنگی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بوو تاوەکو گەڕی پێشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان و تێیدا  بە ئۆرۆگوای دۆڕا و لەگەڵ ڤەنزوێلاش بەرامبەربوو، بەوەش دابەزی بۆ ریزبەندی سێهەم لەدوای ئەرژەنتین و ئۆرۆگوایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button