ئیتاڵیاگرنگترین

رافایل لیاو ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا

رافایل لیاو، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

لە یاریی نێوان ئەیسی میلان و لێچێ کە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات، هێرشبەرە پۆرتوگاڵیەکەی رۆسێنەری، هەر لە سەرەتای یارییەکە تووشی پێکان بوو و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت.

رۆژنامەی لاگازێتادێلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لیاو لە رانیدا تووشی پێکان بووە، بەم هۆیەوە پێویستی بە نزیکەی سێ هەفتە پشوودان هەیە و بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی ناکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە تیمی پزیشکی میلان، لە هەوڵدایە ئەو یاریزانە بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند ئامادە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button