ڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: یاریگایەک لە بەرازیل دەگۆڕێت بۆ مەیدانی شەڕێکی توند

شەڕی دەستە و یەخە...

یاریگا –

دوێنێ دووشەممە، لە یارییەکانی گەڕسی 34ـی خولی بەرازیلی، کۆریتیبا لە یاریگای خۆی میوانداری کروزێرۆی کرد، بەڵام لە پرێکدا یاریگا گۆڕا بۆ مەیدانی شەڕێکی توند.

یارییەکە لە خولەکی 91 گەیشتە لووتکە کاتێک رۆبسن فێرناندێز تاکە گۆڵی یارییەکەی بۆ کۆریتیبا کرد. راستەوخۆ هاندەرانی کروزێرۆ رژانە یاریگا و هێرشیانکردە سەر هاندەرانی خاوەن یاریگا.

پەیتا پەیتا گرژی و ئاڵۆزییەکان گۆڕان بۆ شەڕێکی جەماوەریی، رادەی پێکدادانەکە ئەوەندە زۆربووە هێزە ئەمنییەکان توانایان نەبووە کۆنتڕۆڵی بکەن.

بەپێی میدیاکانی بەرازیل، چەن کەسێک بەهۆی شەڕەکە برینداربوون، تیپی میواندار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی ئەو رووداوە کرد.

هاوکات بەم سەرکەوتنە کۆریتیبا ژمارەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 29 خاڵ، ریزبەندی پێشکۆتایی خولەکەی گرتووە و بە ئەگەرێکی زۆر دادەبەزێت بۆ ریزی یانە پلە دووەکان.

کروزێرۆش بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ، پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە، بەڵام 2 یاری کەمتری لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە، بۆ دوورکەوینەوە لە ناوچەی دابەزین پێویستی بە بردنەوەی هەردوو یارییەکەیە.

ریزبەندی خولی بەرازیل (وێنەکە لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە)

ریزبەندی خولی بەرازیلی

بابەتی زیاتر

Back to top button