ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ستێرلینگ باشترین یانەی پرێمەرلیگ دەستنیشان دەكات

یاریگا –

رەحیم ستێرلینگ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی باشترین یانەی پرێمەرلیگ لە چەند ساڵی رابردوودا دەستنیشان دەكات.

شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكە بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی بلووز لەلایەن تیاگۆ سێلڤا، رەحیم ستێرلینگ ، نیكۆلاس جاكسۆن و كۆل پالمەرەوە تۆمار كران و گۆڵەكانی سیتیزنیش لەلایەن ئێرلینگ هالاند دوو گۆڵ و مانوێل ئاكانجی و رۆدریەوە تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ بی بی سی ستێرلینگ ووتی: رووبەرووی یەكێك لە باشترین تیپەكانی پرێمەرلیگ لەماوەی حەوت بۆ هەشت ساڵی رابردوو بووینەوە، ئێمە دەزانین چۆن یاری دەكەن، جوڵەیەكی دروستمان كرد و كەسایەتی خۆمان نیشاندا و ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد.

بەردەوام بوو ووتی: یارییەكی باش بوو، ویستمان یارییەكە ببەینەوە دوای بردنەوەكەمان بەرامبەر تۆتنهام، ئەمە ئەو بیركردنەوەیە كە هەمانە و دەتوانین زیاتر بەدەستبهێنین.

سەبارەت بە ئاهەنگنەگێڕانی دوای كردنی گۆڵەكەی ستێرلینگ ووتی: تۆماركردنی گۆڵ بێگومان هەستێكی خۆشە، بەڵام ئەوە یانە كۆنەكەم بوو.

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە پێشەنگی پرێمەرلیگ دێت و چێڵسیش بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button