ئیسپانیا

چاڤی: هەڵسەنگاندنم بۆ یاریزانەکانم ئەرێنیە

یاریگا

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا، دوای بردنەوە قورسوکەی یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس، لە گەڕیسێزدەی لالیگا گووتی

هەڵسەنگاندنی من بۆ یارییەکە زۆر ئەرێنییە، سەرەتایەکی خراپمان هەبوو و گۆڵێکی چاوەڕواننەکراومانلێکرا. دوای ئەوە هەلمان بۆ ڕەخسا، ڕێکخراو بووین و توانیمان یارییەکە ببەینەوە.

چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

پێش یارییەکە باسمان لەوە کرد کە یانەی بەرامبەر زۆر باشە لە هێرشی هەڵگەڕاوە، بینیمان لە زۆرێک لەڕووبەڕووبوونەوەی یەک بە یەکدا لە ناوەڕاستی هێڵی بەرگری لەگەڵ سامۆدا تووشی گرفت بوین و لەئەنجامدا شوێنی کۆندێ و ئاراوخۆمان گۆڕی. ئێمە لە دۆخێکی زۆر خەمناکداین، ئەمە قورسترین بەشە لەوەرزەکەدا و هاوشێوەی یارییەکەی لەناو ئانۆێتادا شتەکان خەریکبوو زۆر ناشرین دەبوون

بابەتی زیاتر

Back to top button