راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترینیاریگا

ئەگەر ڤار نەبووایە ئەنجامەکانی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق چۆن دەبوو؟

شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی بڕیارەکانی سیستەمی ڤار لە یارییەکانی هەولێر

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆیەکەمجار سیستەمی ڤار جێبەجێ دەکرێت، لەو چوار یارییەی یانەی هەولێر لەم وەرزە تاوەکو ئێستا ئەنجامی داوەن، نۆ جار سیستەمی ڤار بەکارهێنراون، ئەگەر ڤار نەبووایە هەولێر ژمارەی خاڵەکانی لە ئێستا زیاتر دەبوون.

هەولێر دوای رووبەڕووبوونەوەی نەفت، قاسم، کارەبا و شوڕتە لەکۆی چوار یاری تەنیا چوار خاڵی کۆکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر سیستەمی ڤار نەبووایە یانەکەی قەڵاومنارە ئێستا خاوەنی پێنج خاڵ دەبوو، لەو چوار یارییەی هەولێر بەهۆی بەکارهێنرانی سیستەمی ڤارەوە نزیکەی 40 خولەک یارییەکان راگیراون. تۆڕی وەرزشی یاریگا وردەکاریی و ئاماری بڕیارەکانی ڤار لەو چوار یارییەی یانەی هەولێر و یانە کوردستانییەکانی دیکە دەخاتە روو.

بەراوردی ئەنجامی یارییەکانی هەولێر لەم وەرزە
بەراوردی ئەنجامی یارییەکانی هەولێر لەم وەرزە

هەولێر 1-1 نەفت (ئەگەر ڤار نەبووایە هەولێر 1-0 براوە دەبوو)

لە گەڕی یەکەم لە یاریی بەرامبەر نەفت سێ جار سیستەمی ڤار بەکارهێنرا، بەهۆی بڕیارەکانی ڤار 11 خولەک و 34 چرکە یارییەکە راگیرا، جاری یەکەم ڤار دوای سێ خولەک و چوار چرکە چاوەڕوانی ئینجا بڕیاریدا ، جاری دووەمیش ڤار دوای ڤار دوای پێنج خولەک و 20 چرکە بڕیاریدا گۆڵەکەی ئۆکیکی ئافۆلابی هەژمار بکات، ئەگەر ڤار نەبووایە ناوبژیوان بە ئۆفساید هەژماری کردبوو.

ڤار لەو یارییە زیانێکی دیکەشی لە هەولێر دا، دوای سێ خولەک و 10 چرکە چاوەڕوانی ڤار ناوبژیوانی ئاگادار کردەوە کارتی سوور بە حوسێن عەلی جولی بدات، لەکاتێکدا ڤار ئەو رووداوەی نەبینیبوو.

قاسم 1-2 هەولێر (ئەگەر ڤار نەبووایە قاسم و هەولێر 2-2 یەکسان دەبوون)

لە گەڕی دووەم هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی قاسم و بۆیەکەمجار لە مێژوودا بەو یانەیە دۆڕا، لەو یارییە سێ جار سیستەمی ڤار بەکارهێنرا، ڤار لەو یارییە بەهۆی چێککردنەوەی بڕیارەکانی ناوبژیوان 12 خولەک و حەوت چرکە یارییەکەی راگرت، ئەگەر ڤار نەبووایە هەولێر لەو یارییە خاڵێکی بەدەست دەهێنا.

ناوبژیوان بۆ دڵنیابوونەوەی لە دروستی گۆڵەکانی قاسم دوو جار یاریی راگرت، جارێکیان پێنج خولەک و 21 چرکە یاریی راوەستا، جارێکی دیکە ڤار دوو خولەک و 40 چرکە یارییەکەی راگرت، ئەگەر ڤار نەبووایە گۆڵەکەی یاسین سامیە رەتنەدەکرایەوە، کە ڤار دوای چوار خولەک و شەش چرکە ئەو گۆڵەی کردە ئۆفساید، لەکاتێکدا ناوبژیوان هەژماری کردبوو.

هەولێر 1-0 کارەبا (ئەگەر ڤار نەبووایە هەولێر و کارەبا 1-1 یەکسان دەبوون)

لە یاریی بەرامبەر کارەبا یانەکەی پایتەخت یەکەمین بردنەوەی لەم وەرزە بەدەستهێنا، لە خولەکەکانی کۆتایی سیستەمی ڤار بۆ یەک جار بەکارهێنرا، دوای شەش خولەک و 55 چرکە ڤار بڕیاریدا لێدانی سزا بۆ هەولێر هەژمار بکات، یاسین سامیە بەو پێناڵتییە گۆڵی بردنەوەی کرد، ئەگەر ڤار نەبووایە ئەو یارییە بەبێ گۆڵ کۆتایی دەهات و یانە زەردپۆشەکە تەنیا خاڵێکی بەدەست دەهێنا.

شوڕتە 2-1 هەولێر (ئەگەر ڤار نەبووایە هەر شوڕتە 2-1 دەیبردەوە)

لە یاریی شوڕتە و هەولێر لە گەڕی چوارەم، سێ جار سیستەمی ڤار بەکارهات، بەهۆی بەکارهێنانی ڤارەوە حەفت خولەک و 35 چرکە یارییەکە وەستا، سەرەتا بۆ دڵنیابوونەوە لە لێدانە سزایەکەی شوڕتە ڤار بەکارهێنا کە دوو خولەک خایاند تاوەکو بڕیار درا، دواتر بۆ پێدانی کارتی سوور بە یاریزانێکی شوڕتە دوو خولەک و 35 چرکەی خایاند، یەکلاکردنەوەی رووداوێکی دیکەی یارییەکەش کە پێدانی کارتێکی زەردی بە یاریزانێکی شوڕتە لێکەوتەوە، زیاتر لە سێ خولەکی خایاند، بەڵام بڕیارەکانی ڤار هیچ کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی یارییەکە نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button