ئه‌ڵمانیا

چابی ئەلۆنسۆ لە ئامارێکی گواردیۆلا نزیک دەبێتەوە

یاریگا –

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەتوانێت رێکۆردەکانی لەگەڵ باشترین سەرەدەمی پێپ گواردیۆلا لە بایرن میونشن یەکسان بکاتەوە ئەگەر تیپەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر یونیون بەرلین سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بایەر لیڤەرکوزن لەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانەتییەکان لە کۆی ئەنجامدانی 16 یاری 15 یاری بردووەتەوە تەنها یەک یاری بەرامبەر بایرن میونشن یەکسان بووە، لەدوای ئەم یارییەشەوە و یازدە سەرکەوتنی لەسەریەک بەدەست هێناوە.

بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە چابی ئەلۆنسۆ و تیپەکەی دەتوانن ریکۆردێکی مێژوویی راستەقینە بەرامبەر یونیون بەرلین بشکێن. چابی ئەلۆنسۆ ئەگەر ئەمڕۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، دەتوانێت ئەو ریکۆردە یەکسان بکاتەوە کە بایرن میونشنی پێپ گواردیۆلا لە وەرزی 2015/16 تۆماریکردبوو: 31 خاڵ لە یازدە یاری بۆندسلیگادا.

ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی تایبەت دەبێت بۆ چابی ئەلۆنسۆ، ئەو هەم وەک راهێنەر و هەم وەک یاریزان ئەم سەرکەوتنەی بەدەست هێناوە. چونکە ئەو ئەو کاتە لە بایرن قوتابی پێپ بوو لەگەڵ ئەو ئەم دەستکەوتەیان بەدەست هێنا. بەڵام راهێنەرە تەمەن 41 ساڵەکە تەنها لەبەر یەک هۆکار گرنگی بەم ئامارە دەدات. ئەستێرە ئیسپانییەکە رۆژی هەینی رایگەیاند:

ریکۆردەکە گرنگترین شت نییە، گرنگترین شت بەدەستهێنانی بردنەوەی داهاتووە 31 خاڵ لە کۆی 33 خاڵ باوەڕپێنەکراو دەبێت. لە تیپەکەدا باسی رێکۆرد ناکەین. ئەم ئامارانە یارمەتیمان نادەن بۆ بردنەوەی یاری داهاتوو. تا ئێستا ئاستێکی باشمان پێشکەش کردووە، بەڵام باشترە ئەوەندە بیر لە ریکۆردەکان نەکەینەوە، تەنها سەرنجمان لەسەر سێ خاڵەکە بێت بەرامبەر یونیون.

بابەتی زیاتر

Back to top button