ئینگلتەرا

هێرشبەری ئێستای مانچێستەر یونایتد، کریستیانۆ وەک نمونەی باڵای خۆی دیاری دەكات

یاریگا –

راسموس هۆیلۆند، هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد، دەڵێت کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە منداڵییەوە نمونەی باڵای ئەو بووە.

راسموس لە دوایین چاوپیکەوتنیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە، رۆناڵدۆ چۆن کاریگەری لەسەر ژیانی وەرزشی ئەو درووست کردووە، دوای ئەوە بە پەیوەندی کردن بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە شوێنپێی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی گرتە بەر. یاریزانە دانیمارکییەکە بە تیشک خستنە سەر کریستیانۆ گوتی:

لە منداڵییەوە کریستیانۆ نموونەی باڵام بووە. هەمیشە پێم وابوو باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانە و تەنها هەوڵم دەدا لێیەوە فێر ببم. ئەو گەورەترین گۆڵکارە لە مێژوودا. من لە منداڵییەوە سەیری یارییەکانیم کردووە، ئەو کاتە زیاتر دریبلەر بوو و ئێستا گۆڵکارێکی گەورەیە. ئەو بەهرەی زۆری هەیە، بەڵام زۆر کاری کردووە تاوەکوو باشترین بێت و منیش لەبارەیەوە ئەوەم بە دڵە.

سەبارەت بەوەی چۆن دەتوانێت تۆپی پێی خۆی لە یونایتد پەرە پێبدات، هۆیلۆند گوتی:

لە یاری مۆدێرن و تۆپی پێدا پێویستە لە هێڵی پێشەوە پەستان بخەینە سەر یانە بەرامبەر. منیش لە ساڵانی گەنجیدا ئەوەی فێربووم. بۆیە هەمیشە بە فشار خستن لە هێڵی هێرشبەریدا راهاتووم، پێموایە یەکێکە لەو شتانەی کە من بە باشی ئەنجامی دەدەم.

هۆیلۆند لە پرێمەرلیگ تا ئێستا گۆڵی بۆ مانچستەر یونایتد تۆمار نەکردووە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆمار بکات و چاوی لەوەیە بتوانێت ببێتە گۆڵکاری ئەم وەرزەی چامپیونزلیگ و پرێمەرلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button