ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

یوێفا سزای پاریس سانجێرمان دەدات

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوێفا ” سزای بەسەر یانەی پاریس سانجێرماندا سەپاند، دوای ئەو رووداوانەی لە یارییەکەی بەرامبەر میلانی ئیتاڵی، لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای پارک دی فرانس روویدا.

یاریگای باخچەی شازادەكان میوانداری یاری نێوان پاریس سانجێرمان و ئەیسی میلان كرد لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یانەكەی پایتەختی فەڕەنسا بەبڕی 98 هەزار یۆرۆ سزادرا، لەنێویاندا 75 هەزار یۆرۆ بەهۆی هەڵگیرسانی یارییە ئاگرینەکانەوە، هەروەها بەهۆی داخستنی رێگا گشتییەکان بەبڕی 18 هەزار یۆرۆ سزادرا و 5 هەزار بەهۆی هێرشکردنە سەر یاریگاکە سزا درا.

بانەری هاندەرانی پاریس

هەروەها یانەی ئایندهۆڤنیش بە بڕی 25 هەزار یۆرۆ سزا درا، بەهۆی داگیرساندنی یارییە ئاگرینەکان و فڕێدانی کەلوپەل بۆ ناو یاریگا و ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە لە کاتی یارییەکەی لێنسدا.

یانەی ئەنتوێربی بەلجیکی بە بڕی 20 هەزار یۆرۆ سزا درا و هۆشداری درا لە ئەگەری داخستنی یاریگاکەی بەهۆی ئاژاوەگێڕی لە یاریگاکان لە یارییەکەی بەرامبەر پۆرتۆ، هەروەها هەمان سزاش بەسەر گینكی بەلجیکی سەپێندرا.

ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانیش بە بڕی 21 هەزار یۆرۆ سزا درا بەهۆی ئاراستەکردنی وشەی رەگەزپەرستانە لە یاریگاکان و هەڵسوکەوتی نەشیاوی یاریزانەکانی و هێرشکردنە سەر یاریگا لە یارییەکەی وێستهام لە یۆرۆپالیگ.

هەروەها سلاڤیا براگ بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و داگیرساندنی یارییە ئاگرینەکان و فڕێدانی کەلوپەل بۆ یاریگای رۆما بە بڕی 20 هەزار یۆرۆ سزا درا.

بابەتی زیاتر

Back to top button