ئاسیاسعودیەگرنگترین

ناوی راهێنەری داهاتووی ئیتیحاد دیاریكرا

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی سعودیە ناوی راهێنەری داهاتووی یانەی ئیتیحادی سعودیان ئاشكرا كرد.

لە ماوەی رابردوودا و بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە و تێكچوونی پەیوەندی لەگەڵ كەریم بێنزێمای ئەستێرەی یەكەمی یانەكەدا نونۆ سانتۆس لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئیتیحاد دوورخرایەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ریازیەی سعودی ئیتیحاد لەگەڵ جولیان لۆپێتێگی ئیسپانی و راهێنەری پێشووی وۆلڤزی ئینگلیزی گەیشتووەتە رێككەوتن بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، لۆپێتێگی تا كۆتایی وەرز دەبێتە راهێنەری ئیتیحاد.

لە راپۆرتەكەی ریازیەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانیەكە لەسەر سەرجەم مەرجەكان رێككەوتوون، تەنیا واژۆكردنی گرێبەستەكە و راگەیاندنی فەرمی ماوە.

جولیان لۆپێتێگی

ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی رۆشنی سعودی دێت لە دوای تێپەڕبوونی 13 هەفتەی خولەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button