فه‌ره‌نسا

جێگرەوەکەی رۆناڵدۆ لە دۆخێکی باشدا نیە لە پاریس

یاریگا-پاریس سان جێرمان هاوینی ئەمساڵ 80 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی گۆنچالۆ رامۆسی پۆرتوگالی خەرجکرد و ئێستاش بووەتە یاریزانی یەدەگ.

رامۆس ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد کاتێک جێگەی رۆناڵدۆی گرتەوە لە پێکهاتەی سەرەکی پۆرتوگال لە جامی جیهانی قەتەڕ و توانی ئاستێکی باش نیشان بدات.  پاریس لە گواستنەوەی زستانەدا بە 80 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی لە بەنفیکاوە گواستەوە ریزەکانی.

پاریس لە تەنها سێ مانگی هاوین دا، 11 یاریزانی گواستەوە و زۆرینەیان لە هێڵی پێشەوەدابوون. پێیان وابوو رامۆس دەتوانێت ببێتە هێرشبەرێکی دیکەی هاوشیوەی ئیبراهیمۆڤیج و کاڤانی کە لە دوای رۆیشتنی ئەوانەوە یانەکە کێشەی هێرشبەری سەرەڕمی هەبوو.

رامۆس لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا تەنها دوو گۆڵی تۆماکردووە و لەلایەن لویس ئێنریکییەوە کراوە بە یاریزانی یەدەگ. لە خولی پاڵەوانەکانیش لە چوار یاریدا هیچ گۆڵێکی نیە.

گرێبەستەکەی رامۆس لەگەڵ پاریس بە جۆرێکە، یانە فەڕەنسییەکە  بە خواستن بۆ وەرزێک گواستویەتییەوە بەڵام دوای ئەوە بە ناچاری دەبێت 65 ملیۆن یۆرۆ بدات و ببێتە یاریزانی هەمیشەیی ئەمە جگە لە 15 ملیۆنی دیکە لە گۆڕاوەکان بەپێی ئاست و ئەنجام. لە بارێکدا پاریس 15 ملیۆنەکەش نەدات هێشتا 65 ملیۆن بە زۆر دەزانرێت بۆ یاریزانێک بەپێی ئاستی تاوەکو ئێستا.

بابەتی زیاتر

Back to top button