ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤاندۆڤسکی دەچێتە ئەمریکا؟

یاریگا –

ناوی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا بە چەند یانەیەکی خولی ئەمریکی بەستراوەتەوە.

Tudnusa بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی نێودەوڵەتی 35 ساڵان لەلایەن چەندین یانەی ئەمریکییەوە داواکراوە و دەیانەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا بیگوازنەوە.

لیڤاندۆڤسکی سەرەڕای گەورەیی تەمەنەکەی، کەچی داواکارییەکی زۆری لەسەرە و ئامادەن بیکەنە خاوەن بەرزترین مووچەی خولەکە.

گرێبەستی رۆبێرت لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، بەڵام هەر یانەیەک بیەوێت بیگوازێتەوە، دەبێ لەگەڵ بارسێلۆنا رێکبکەوێت.

لیڤاندۆڤسکی لە سێپتێمبەری رابردوودا بە رۆژنامەی ASی راگەیاندبوو

بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بیرۆکەی خولی ئەمریکیم لە ویاد بوو، بەڵام بەشێوەیەک لە شێوەکان بیرۆکەم گۆڕی، دوای چاپتەرەکەم لە بارسێلۆنا، بزانین چی روودەدات.

بارسێلۆنا ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شاختار دۆنێتسک یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button