ئه‌ڵمانیا

گریماڵدۆ: بارسێلۆنا منی نەویست

یاریگا

ئەلێخاندرۆ گریماڵدۆ بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.

ئەو یاریزانە هاوینی رابردوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، یانەکەی جێهێشت و بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا کرد، بەرگریکارەکەی پێشووی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی، پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەکە بکات، نزیکبوو درێسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەبەر بکات.

گریماڵدۆ کە بەرهەمی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە، لەم ساڵانەی دواییە چەندینجار نزیکبووە بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی، بەڵام جارێکی دیکە چانسی یاریکردنی بۆ بارسا نەڕەخساوە. گریمالدۆ لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا دەڵێت

بۆچی گواستنەوەم بۆ بارسێلۆنا لە هاوینی رابردوو ڕووینەدا؟ بارسا حەزی لە من نەبوو. ئەوان دەیانویست سەرنجیان لەسەر ئەو بەرگریکارانە بێت کە لە تیپەکەدا هەیانبوو. من هەمیشە ئارەزووی گەڕانەوەم بۆ ئەو یانەیە هەبوو، بەڵام ئێستا لەگەڵ یانەکەم زۆر دڵخۆشم

گریماڵدۆ بەرگریکاری ئیسپانی بایەر لیڤەرکۆزن، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 15 یاریی کردووە، خاوەنی 7 گۆڵ و 5 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button