ئینگلتەرا

مایکل ئۆون هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئارتێتا

یاریگا

وەرزی نوێی پریمەرلیگ بە هەڵەی زەقی ناوبژیوانان دەستی پێکردووە، دوایینیان لە یارییەکەی نێواننیوکاسڵ و ئارسیناڵ بوو.

تۆپ هاوێژەکان و ڕاهێنەرەکەیان بە توندی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەسەر شێوازی کاری ناوبژیوانانمیکێل ئارتێتا دوای یارییەکە ڕایگەیاند هەست بە شەرمەزاری دەکات کە لە ئینگلتەرا کار دەکات.

مایکل ئۆون یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپوول لە هەژمارەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی میکێل ئارتێتا گرت و ڕایگەیاند کە قسەکانی ڕاهێنەریئارسیناڵ شەرمەزاریە بۆ ئەو نەک یارییە جوان و سەرنجڕاکێشەکەی نێوان نیوکاسڵ و ئارسیناڵ.

ئۆون لەمبارەوە نوسیویەتی

یاریی نێوان نیوکاسڵ و ئارسیناڵ یارییەکی نایاب بوو. دوو تیپی ئاست بەرز کێبڕکێیەکیسەرنجڕاکێشیان کرد، تاکە شتێکی شەرمەزارکەر لەم یارییەدا ڕەفتاری ئارتێتا بوو، قسەکانی زیاتر لەهەموو شتێک ئازاری ئەم یارییەیان دا. بۆ یانەکەی کە بەیاننامەیەکی لەو شێوەیە سەبارەت بە ناوبژیوان وستانداردەکانی ناوبژیوانی بڵاودەکاتەوە، هەڵەیە و بەداخەوە بۆ تیپێکی وەک ئارسیناڵ ئەوە بێ رێزیە

بابەتی زیاتر

Back to top button