ئه‌مریکاگرنگترین

مارسێلۆ گرنگترین نازناوی ژیانی وەرزشی دیاری دەكات

یاریگا –

مارسێلۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی فلۆمێنزی بەڕازیلی گرنگترین نازناوی ژیانی وەرزشی خۆی دەستنیشان دەكات.

شەوی رابردوو لە یاری كۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس فلۆمێنزی رووبەڕووی بۆكا جۆنیۆرز بوویەوە و یارییەكە لە بەرژەوەندی یانە بەڕازیلیەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات و توانیان نازناوەكە ببەنەوە.

مارسێلۆ لە دوای یارییەكە  لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی ESPN ووتی:

لە ریال مەدرید لەوە تێدەگەن، ئەمە گرنگترین نازناوە لە ژیانی وەرزشیمدا، چونكە فلۆمێنزی ئەو یانەیەیە كە منی پێگەیاند و گەورەیكردم.

لە درێژەی قسەكانیدا یاریزانەكەی پێشووی ریال مەدرید ووتی:

نازناوێكی زۆر گرنگم لەگەڵ تیمە دڵخوازەكەم بەدەستهێنا، ئەمەش هەموو ئامرازێكی بۆ بنیاتنانی پیشەكەم پێ بەخشیم، لەگەڵ ئەو كارمەندانەی گەشەسەندنی منیان بینیوە، هیچ شتێك لەوە بەنرختر نیە، ئەو نازناوە ناتوانرێت نرخی بۆ دابنرێت.

مارسێلۆ 16 وەرز بە درێسی مێرینگیەوە یاری كرد و توانی پێنج چامپیۆنزلیگ، شەش لالیگا، پێنج سوپەری ئیسپانیا، سێ سوپەری ئەوروپا، چوار جامی جیهانی یانەكان و دوو نازناوی جامی شا بباتەوە.

مارسێلۆ و نازناوی جامی لیبێرتادۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button